- https://doi.org/10.21271/zjhs.30.1.4
شەرمنی كۆمەڵایەتی لای خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی كۆیە لە دەوامی بە یانیان بە پێی هەندێ گۆڕاوی دیمۆگرافی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)
- Feb 15, 2026
- Zanco Journal of Humanity Sciences
- Shahen Raoof Awla
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییبوو لە زانینی ئاستی شەرمنی كۆمەڵایەتی لای نموونەی توێژینەوەكە بە شێوەیەكی گشتی، دۆزینەوەی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە ئاستی شەرمنی كۆمەڵایەتی بەگوێرەی گۆراوە دیمۆگرافییەكانی (داهاتی مانگانەی خێزان، ڕیزبەندنی لەدایكبون، فاكەڵتی)، ڕێبازی توێژینەوەكە وەسفی بەراوردكاریی بوو ئامرازی كۆكردنەوەی زانیاری ڕاپرسی (سليمان، 2020) بەكارهێنرا بوو، سەرجەم تایبەتمەندییە سایكۆمەترییەكان لە ڕاستگۆی و جێگیری بۆ دەركراوبوو، كۆمەڵگای توێژینەوەكە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆی كۆیە ژمارەیان (598)خوێندكار بوو، نمونەی تویژینەوەكە بریتیبوون لە (150) خوێندكار لە قۆناغی یەكەم بەشێوەی هەرەمەكی چینی یەكسان هەڵبژێردرابوون، ئەمەش بەڕیژەی (%25) كۆمەڵگای توێژینەوەكەی بەشداری توێژینەوەكەی پێكردبوو، تەكنیكە ئامارییەكان (ناوەند، لادان لە ناوەند، تی تێستی یەك گرووپی سەربەخۆ،ئەنۆڤا، تاقیكردنەوەی ئاسایی، دەرئاسا )بەكارهێنراوبوون، ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوت نمونەی توێژینەوەكە شەرمنیان هەبوو بە شێوەیەكی بەڵگەدار بەڵام لە ئاستێكی نزمدابوو و دەكەوێتە نێوان بژاردەكانی (جاروبار و هەندێكجار)، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان شەرمنی كۆمەڵایەتی و گۆراوە دیمۆگرافییەكان بەدیدەكرا و شەرمنی كۆمەڵایەتی لای ئەو خوێندكارانەی داهاتی مانگانەی خێزانەكانیان كەمتربوو لە(500000)پەنجا هەزار دینار، بەرزتربوو بەراورد بە ئەو خوێندكارانەی داهاتی مانگانەی خێزانەكانیان لە نێوان (1000000یەك ملیۆن و وسەرووی 1000000یەك ملیۆن دابوو)، شەرمنی كۆمەڵایەتی لای منداڵی نۆبەرە بەرزتربوو بەراورد بە منداڵی ناوەڕاست و منداڵی كۆتا، شەرمنی كۆمەڵایەتی لای خوێندكارانی فاكەڵتی پەروەردە بەرزتربوو بەراورد بە خوێندكارانی فاكەڵتییەكانی زانستە مرۆڤایەتیوكۆمەڵایەتییەكان و فاكەڵتی ئەندازیاری، لە كۆتایدا لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێك خڕابوونە ڕوو.