• Home
  • Search
  • "ئەوى دیکە"ى زمانیى لە شیعرى (نالی)دا
  • https://doi.org/10.21271/zjhs.29.spc.7Copy DOI Icon

"ئەوى دیکە"ى زمانیى لە شیعرى (نالی)دا

Show More
  • Abstract
  • Literature Map
  • Similar Papers
Abstract

ئەم توێژینەوەیە کە بە ناونیشانى ("ئەوى دیکە"ى زمانى لەلاى (نالى)دا)یە، هەوڵێکە بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنى رەهەندێکى نوێ لەشیعرى نالى و لەوێشەوە شیعرى کلاسیکى کوردى، کە زۆرجار تانەى بێلایەنى، لەڕووى سیاسى و کۆمەڵایەتییەوە، لێدەدرێ. ئەم توێژینەوەیە بە دواى ئەوەوەیە، کە روونیبکاتەوە شیعرى نالى بەچ شێوەیەک ئەو بابەتەى لە خۆیدا بەرجەستە کردووە و لەڕووى زمانەوە چى بە بەرامبەرى خۆى دەزانێ و بە چ شێوەیەک دەیەوێ بەو ئامانجە بگات، تا بەرامبەرەکانى خۆى یان (ئەوى دیکە)کانى خۆى بناسێنێ. کە ئەمەش لە خودى خۆیدا بە سەرنجدان لە مێژووى سیاسى و رۆشنبیرى کورد، ناوەرۆکێکى سیاسییە. ئەم توێژینەوەیە بە میتۆدى وەسفى شیکارى ئەنجامدراوە. سەرەتا لەڕووى تیۆرییەوە، بە پشتبەستن بە روانگە و بۆچوونە تیۆرییەکانى پۆستکۆڵۆنیالیزم، کە تیۆرێکى گونجاوە بۆ شڕۆڤەکردنى هەلومەرجى ژێردەستەیى نەتەوە داگیرکراوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ سەردەست و داگیرکارەکانیان، هەوڵدراوە چوارچێوەى تیۆرى توێژینەوەکە دابڕێژرێ. هەر لە بەشى تیۆریدا هەوڵدراوە چەمکى ئەوى دیکە لە خوێندنەوە پۆستکۆڵۆنیالەکاندا، روونبکرێتەوە. دواتر لە شیعرەکانى نالى دا، ئەوى دیکەى زمانى دەستنیشانبکرێت و گرنگترین زمانەکان بخرێنەڕوو. لە ئەنجامیشدا گەیشتووین بەوەى، کە شیعرى نالى بێلایەن نییە، بەڵکو کارى لەسەر ئەوە کردووە، کە زمانى کوردى، لەبەرامبەر زمانەکانى عەرەبى و فارسى و تورکى دابنێ و بەمجۆرە ئەوى دیکەى زمانى خۆى دەستنیشان بکات.

Cactus Communications logo

Copyright 2026 Cactus Communications. All rights reserved.