- https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n1y2026.pp225-242
بنەما فەلسەفییەكانی عیرفانیەت لە شیعری مەولەویدا
- Mar 5, 2026
- Koya University Journal of Humanities and Social Sciences
- ئاڵا دارا عەبدولمەجید
"عیرفان" كە پڕتەوێكی ئیلاهی و بەرنامەسازییەكی خێرمەندییە،عارفیش وەكو كارایەكی پاكبووەوە، كە لەو پانتاییەدا ژیان دەگوزەرێنێت. وه‌كوخودی خۆی تاكێكی خێرمه‌نده، له‌كاتێكدا لە زۆر ئاڕاستەوە ماندوویەتی و شەڕانگێزیەتی ڕووی لە مرۆڤانی سەردەم كردووە، عیرفانیش كە لە هەموو مەنزیلە و دەرگاكانیەوە لە هەموو هەوڵێكی گەیشتنە بە خودا، خودا‌ش سەرچاوەی جەمالیەت و جەلالیەتە، كەواتە دەبێت بە دیدێكی بیریارییانه لەو بابەتە بڕوانین و لەپاڵ دۆزینەوەی بنەما فەلسەفییەكانی عیرفانیەت ده‌رگای به‌رنامه‌ی خێرمه‌ندیانه‌ی عارفیش واڵابكه‌ین. مێژووی بنه‌ڕه‌تی نه‌ك له‌كۆمه‌ڵ و سه‌رده‌مه‌كانه‌وه به‌ڵكو بوونی له‌گه‌ڵ بوونی" ئاده‌م" "س.خ."باوكی مرۆڤایه‌تییه كه عارف بووه به مه‌عریفه پێدراوه‌كانی سه‌باره‌ت به گوزه‌رانی زه‌وی وه‌كومه‌نزیلی نوێ ی ژیانكردنی ته‌نهایی و دواتر هه‌میشه‌یی توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی ده‌ستگرتنی به به‌سته‌ره ڕۆحانییه‌كه‌یه‌وه، كه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مین بووه، كه خودایه بگوزه‌رێنێت. نه‌ته‌وه‌ی كوردیش، كه مۆركی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینه له یه‌كتاپه‌رستیدا. به خاوه‌ن ئه‌ده‌بیاتێكی ڕه‌سه‌نی عیرفانی له كۆن و ئێستادا ناسراوه. كه نمونه‌ی عیرفانییه‌تی خێرمه‌ندییه. مه‌وله‌وی شاعیریش له وه‌هبیه‌تی خودایی و كه‌سبیه‌تی هه‌وڵه‌كانی خۆیه‌وه توانیویه‌تی باڵاترین مه‌به‌ستی فه‌لسه‌فی عیرفانی بخاته هۆنراوه‌كانی، كه هه‌مان ئه‌و بیرانه‌ن كه له سه‌رچاوه‌ی به‌هاداری دایكانه‌ی ئه‌و زانسته له هه‌موو جیهاندا هه‌یه. له‌لایه‌ك توانیویه‌تی سه‌رجه‌م مه‌نزیله عیرفانییه‌كان،كه سه‌د دانه‌ن بخاته ڕوو. له‌لایه‌كی تر سه‌ركه‌وتووانه به زمانێكی ڕه‌وان و سه‌رده‌مییانه‌ی خۆی بیخاته قه‌سیده‌ی كارما به‌خش، كه ئیستاتیكایه‌كی پۆزه‌تیفیان لێوه‌بخوێنرێته‌وه. بۆیه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بواره پانتایی لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوان و به‌هاداری ده‌وێت، كه له گۆشه‌یه‌كی ئێره‌دا مشتێك له نمونه‌ی ئه‌و مروراییه مه‌كنوونانه‌ی بیریاریه‌تی عاریفانه‌ی شاعیرده‌رده‌خه‌ین.